وەزیری دارایی و شاندەكەی چونەوە بەغدا

03/04/2024

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندێك بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێكەوتون و ئامانج لە سەردانی شاندەكە بۆ چارەسەری پرسی بودجە و موچەیە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 2-4 شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتون.
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەشەوە ئاماژە بەوە كراوە، بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی چارەسەركردنی پرسی بودجە و موچەی فەمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان.
 
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group