نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەسەنتەری شاری هەولێر 48 پرۆژەی ستراتیژی لە سێكتەری رێگەوبان جێبەجێ دەكرێت.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو شار 48 پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری رێگەوبان جێبەجێ دەكرێت، لەوانە دروستكردنی3 بەرزە پرد تونێلی نوێ لە 3 جێگەی شەقامی 100 مەتری.
ئاماژەشیكردوە، سەرباری ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بەربەست بۆ بەرەوپێشچونی گەشەكردنی هەولێر دروستدەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم بەردەوامە لەگەیاندنی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، هەروەها لە هەمواری ماستەرپلانی شارەكەش كە ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە بەمنزیكانە ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر پەسەندی دەكات.