نەوا-
بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لەدەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی روناكی كارەبای 24 كاتژمێریی سودێكی باش بە ژینگەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.
ئازاد نوری بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، پڕۆژەی روناكی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری زۆر گرنگەو سودێكی زۆریشی بۆ ژینگە هەیە، چونكە ئەو مۆلیدانەی رۆژانە بۆ پێدانی كارەبا كار دەكەن نامێنن كە دوكەڵێكی پیسیان هەیە ئەمەش دەبێتە هەنگاوێكی زۆر گرنگ و باش بۆئەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان باشتر بێت.
ئازاد نوری راشیگەیاندوە، وەك دەستەی ژینگە هەرێمی كوردستان دیراسەی خۆیان دەكەن، لە هەولێر نزیكەی 400 موەلیدە نەماون بەپێی داتای پێشتر نزیكەی حەوت هەزار موەلیدە لە هەرێمی كوردستان هەبون، ئەوە جگە لە موەلیدەی كارگەو شوێنە بازرگانییەكان، نەمانیان لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانەو سودێكی زۆر باشی بۆ ژینگە هەیە.