نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ماهر ئەلكركی كونسوڵی گشتی نوێی فەلەستین لەهەرێمی كوردستان جەختیان لە پاراستنی مافی گەلی فەلەستین كردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربونی و ماهر ئەلكركی هەمو پشتگیرییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی نیشانداو خواستی هەرێمی كوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەلەستین دوپاتكردەوە.
لای خۆشیەوە كونسوڵی نوێی فەلەستین ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی لەهەمو بوارەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دوپاتكردەوە.
ئاماژەشكراوە، لەو كۆبونەوەیەدا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەو دۆخی غەزە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوە، تیایدا جەخت لە پاراستنی مافی گەلی فەلەستین و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان و ئارامی و سەقامگیری كراوەتەوە.