حاجیان كەركوك بەرەو سعودیە بە رێكەوتن

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكەم كاروانی حاجیان لەشاری كەركوكەوە بە رێگای وشكانی بەڕێكەوتن بەرەو عەرەبستانی سعودیە.
لە مەراسیمی بەڕێكردنی حاجیانی شارەكە، رێبوار تەها پارێزگای كەركوك رایگەیاند، حاجیان بەمەبەستی بە ئەنجامگەیاندنی فەریزەی حەج رەوانەی سعودیە دەكەن كە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی كەركوك ئامادەیە، سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە كۆبونەتەوە داوای لێكردون نزا بۆ شاری كەركوك بكەن كە سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوەژیان تیایدا بەرقەرار بێت، چونكە شارەكە پێویستی بە نزای حاجیان هەیە.
وتیشی: خزمەتكردنی حاجیان لەسەر ئاستی وڵاتان، عیراق لە پلەی یەكەمیدایەو نوێنەری حەج و عومرەی كەركوكیش خۆیان ئامادەن و هاوكاریان دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group