ئەمڕۆ یەكەمین كۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی بەڕێودەچێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی سیاسیی جیهان و عێراق و هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ یەكەمین كۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەبچێت و ماوەی دوو رۆژ بخاێنێت.
سەمیر هەورامی وتەبێژی قەباد تاڵەبانی رایگەیاند، كۆڕبەندی دێلفی یەكێكە لە دیارترین كۆڕبەندە ئابورییەكان كە چەندین كەسایەتیی باڵای عێراق و یۆنان و هەرێمی كوردستان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەكان و وەزیران و شارەزایانی جیهانی كۆدەكاتەوە، بۆ تاوتوێی پرسە جیهانی و هەرێمایەتییەكانی ئێستا و وێناكردن و داڕشتنی سیاسەت و ئاراستە ئابورییەكان، بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەكان لەسایەی گۆرانكاری بازرگانی و كێشمەكێشەكانی ناوچەكەدا.
كۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی، پلاتفۆڕمێكی نوێی جیهانییە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە بۆ یەكەم جارە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group