نەوا-
توركیاو ئەمریكا لەبارەی گروپی كاری سوریا رایانگەیاند، دیدگایەكی هاوبەشی سوریایەكی سەقامگیرو ئاشتیخوازیان هەیە بۆ ئەو وڵاتە.
دوای كۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتی توركیا- ئەمریكا لەبارەی گروپی كاری سوریا بەیاننامەی هاوبەشی توركیا-ئەمریكا بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەنراوی هاوبەشی نێوان توركیاو ئەمریكا لەبارەی گروپی كاری سوریا ئاماژە بەوەكراوە، لەچوارچێوەی ئەو ئیرادەیەی هەردو سەرۆكی وڵاتەكانیان نیشانیانداوە، توركیاو ئەمریكا پێداگرن لەسەر ئەوەی لە سوریا هاریكاریی و هەماهەنگی لە بارەی سەقامگیریی و ئاسایش زیاد بكەن.
هەروەها هاتوە: شاندەكان تاوتوێی كارە لە پێشینە هاوبەشەكانیان كرد بۆ سوریا، لەوانە هەڵگرتنی سزاكان بەپێی رێنماییەكان و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بە هەمو شێوەو دەركەوتەكانیەوە، توركیاو ئەمریكا هاوبەشی دیدگای سوریایەكی سەقامگیرو ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و جوگرافیای دراوسێی دەكەن، ئەمە هەل دەڕەخسێنێت بۆ گەڕانەوەی ملیۆنان ئاوارەی سوری بۆ سەر ماڵوحاڵیان.