نەوا-
وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، بەهۆی ئەو گەمارۆ سەختەی كە ماوەی چەندین هەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر كەرتی غەزەدا سەپێنراوە، تائێستا نەتوانراوە یارمەتییە مرۆییەكان دابەش بكرێن.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، لە رۆژی دوشەممەی رابروەوە چوار بارهەڵگر كە خۆراكیان هەڵگرتوە چونەتە ناو كەرتی غەزەوە، بەڵام بەهۆی ئەو گەمارۆ سەختەی كە ماوەی چەندین هەفتەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەسەر كەرتی غەزەدا سەپێنراوە تائێستا بارهەڵگرەكان نەیاتوانیوە مادە خۆراكییەكان بگوزانەوە بۆ كۆگاكانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان لەغەزە.
وتیشی: هەر ئەو هۆكارانە وایانكردوە كە تائێستا نەتوانراوە یارمەتییە مرۆییەكان بەتایبەتی مادە خۆراكییەكان بەسەر فەڵەستینییەكاندا لە كەرتی غەزە دابەش بكرێن.