رێباز حەملان: ئەمڕۆ لە هەموكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و پێكەوەبونە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت، تایف سامی وەزیری دارایی عیراق داردەستێكی سیاسیە، محەمەد شیاع سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی و دەوروبەر بۆ مەرامی سیاسی بانگەشەی هەڵبژاردن و فشاركردن لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنن هەركات بیانەوێت.
وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر نوسراوەكەی بەغدا بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رێباز حەملان بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی رایگەیاندوە، لیستی موچەی مانگی 5 هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری و دارایی نیە، ئەم بڕیارە سیاسیەو دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانە، رێز نەگرتنی دەستورو یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵییە كە حكومەتی عیراق پابەند دەكات بە پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دەركردنی لە كێشەو ململانێكان.
رێباز حەملان راشیگەیاندوە، ئەمڕۆ لە هەموكات زیاتر پێویستیان بە یەكڕیزی و پێكەوەبونە لەسەر ماف و شایستە داراییەكان بێنە دەنگ، پێویستە رەنگی حیزبی و بەرگی ناكۆكی بخرێنە لاوە، وەزیرە كوردەكان لە بەغدا هەڵوێستی كوردانەیان هەبێت ناوەندەكانی بڕیارو كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بكەنە مەیدانی بەرگریكردن لە مافی موچەخۆران و هاوڵاتیان بە دەنگی بەرز داواكاری گەلەكەیان بگەیەنن، ئەگەر ئەوەشیان پێ ناكرێت، قوت و ژیانی خەڵكی كوردستان زۆر لە پۆست و پلەو پایە گەورەترە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group