"نزیكەی 60 ملیار دینار زیان بەر خاوەن كێڵگەكان كەوتوە"

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، لەماوەی زیاتر لە دوو مانگدا نزیكەی 60 ملیار دینار زیان بەر خاوەن كێڵگەكان كەوتوە.
نازم عەبدوڵڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەگەڵ نانبڕینی هیچ كەسێكدا نین، بەڵام پێیانڕاگەیەنراوە كە دوو كۆمپانیا لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی دامەزراندنی دوو پرۆژەن كە سەرجەم پرۆژەكانیان لەناو دەبات.
وتیشی: زانیاریان هەیە ئەو دوو كۆمپانیایە بەرنامەیان ئەوەیە پرۆژەی گەورە دروستبكەن و كار لە مریشكی بەستودا دەكەن لەبری ئەوەی رێگەی بەغدا بكەنەوەو هاوردەكردنی رابگرن خۆیان كاری تیادا دەكەن.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان باسی لەوەشكرد: لەناوخۆی هەرێمی كوردستان 250 هەزار تۆن مریشك زیادە، پێویستە هاوردەكردنی بەستو رابگرن و نرخی مریشكیش بەرزنابێتەوە ئەوان هیوادارن بەرزبێتەوە چونكە چونكە ناتوانن چیتر تەحەمولی زیانەكان بكەن، لە جەژنی رەمەزانیشەوە نزیكەی 60 ملیار دینار زیان بەر خاوەن پرۆژەكان كەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group