فراكسیۆنە كوردستانیەكان: بڕیارەكەی تەیف سامی نایاساییە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق پێشێلكردنی مافی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.
لەلێدوانێكدا هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: لەكۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەئەنجومەنی نوێنەران، بەتێكڕا نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراقیان سەبارەت بە راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم رەتكردوەتەوە.
راشیگەیاندوە، وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا لەسەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی دەكەن ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە، چونكە پێیانوایە نوسراوەكە سەرپێچی یاسایەو بە بڕیارێكی سیاسی دەزانن، هاوكات وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نیە كە موچەی موچەخۆرانی هەرێم رابگرێت. 
هەرێم كەمال ئاغا وتوشیەتی: نوسراوەكەی وەزیری دارایی لە روی ئیداری و یاسایی و دارایی و دەستورییەوە نایاساییەو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشە، چونكە بە ئاشكرا دادگاكە ئەوەی خستوەتەڕو كە نابێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان بكرێت، تەیف سامی دەیتوانی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، نەك موچەی هەرێم بە بارمتە بگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group