هەمزە مستەفا: پابەندی ئەو رێككەوتنەین كە لەگەڵ هەسەدە واژۆمان كردوە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری راگەیاندنی سوریا رایگەیاند، پابەندی ئەو رێككەوتنەن كە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە سوریا واژۆیانكردوە.
هەمزە مستەفا وەزیری راگەیاندنی سوریا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندوە، حكومەتی سوریا پابەندی ئەو رێككەوتنەیە كە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە سوریا واژۆیكردوە، چونكە حكومەتی سوریا رێز لە پێكهاتەكانی ئەتنیكی و كۆمەڵە جیاجیاكان دەگرێت و وەشان بە زمانی كوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە رۆژەڤی پلانەكانیاندایە.
وەزیری راگەیاندنی سوریا باسی لەوەشكردوە، دانوستانە ناڕاستەوخۆكانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامەو سوریا پابەندە بە رێككەوتننامەی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان كە لەساڵی 1974 واژۆی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group