كارتی نیشتمانی بۆ سزادراوانی ناو چاكسازییەكان دەردەهێنرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوانی ناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەهێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی بڵاویكردۆتەوە،  لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكاندا بۆ زیاتر خزمەتكردنی سزادراوان و بەرەوەپێشبردنی دۆخی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی سەردانی دیدار عومەر بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستانی كردوە.
راشگەیەنراوە، لە دیدارێكدا باس لە میكانیزمەكانی چۆنیەتی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی كراوە لەڕێی بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامەو باری شارستانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك بۆ ئەو سزادراوانەی لەناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان سزادراون و تاوەكو ئێستا خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمانی نین و هەوڵدەدرێت دەستبكرێت بە دەرهێنانی رەگەزنامە بۆیان.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group