ئەندازیاران لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ زیرەكی دەستكردا رادەهێنرێن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە شاری هەولێر خولێكی راهێنانی زیرەكی دەستكرد كۆتاییپێهات و بڕوانامە بەسەر بەشداربوانیدا دابەشكرا.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خولێكی راهێنانی زیرەكی دەستكرد (AI) كۆتاییهات كە بۆ 36 ئەندازیاری سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكانی رێگاوبانی هەولێر رێكخرابو، دواتر بڕوانامەی خول بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە خولەكەدا نوێترین پێشكەوتنەكان و چۆنیەتی بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد پێشكەش بە ئەندازیاران كراوە لەوانە فێركردن و راهێنان لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامرازەكانی زیرەكی دەستكرد بۆ مەبەستی رایكردنی كاروبارو ئەركە ئەندازەییەكان، جگە لە پێشكەشكردنی كۆمەڵێك میكانزمی جیاواز بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە تێكەڵكردنی زیرەكی دەستكرد لە ژینگەی كارەكانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردن و روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group