نەوا-
نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، حزبوڵای لوینان لەبەردەم چەندین بژاردەدایە كە دەبێت بیریان لێبكاتەوە.
تۆم باراك، نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند كە لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبنان، دۆسیەی "چەكدانانی حزبوڵا"ی تاوتوێ كردووە و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پلانە "لە بەرژەوەندیی شیعەكاندایە.
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێگ عەون لە كۆشكی بعبدا، بە ئامادەبوونی مۆرگان ئۆرتاگۆس، نێردراوی ئەمریكا و لیزا جۆنسن باڵیۆزی ئەمریكا، تۆم باراك لە لێدوانێكدا رایگەیاند: چەككردن بڕیارێكی تایبەت بە دەوڵەتی لوبنانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی هیچ هەڕەشەیەك لەم دۆسیەیەدا ناكات و هاوكاری بۆ هەموو لایەن جیاوازەكان هەیە.
باراك باسی لەوەشكرد، .حزبوڵا لەبەردەم چەندین بژاردەدایە كە دەبێت بیریان لێبكاتەوە، ناتوانێت شتێك وەربگرێت بەبێ ئەوەی لە بەرانبەردا شتێك نەبەخشێت.