نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی گەورە دەبێت لە كۆشكی سپی، چونكە میوانداری ژمارەیەك سەركردەی ئەورووپی دەكەین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە زنجیرە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تروس نوسیوویەتی، ڕۆژێكی گەورەیە لە كۆشكی سپی، هەرگیز ئەوەندە سەركردەی ئەورووپا بە یەكجار سەردانیان نەكردوین، شانازییەكی گەورەیە بۆ میوانداریكردنیان.
ئاماژەی بەوەكردووە، هەواڵی ساختە دەڵێت میوانداریكردنی زۆرێك لە سەركردە گەورەكانی ئەورووپا لە كۆشكی سپی زیانێكی گەورەیە بۆ سەرۆك ترەمپ، لەڕاستیدا ئەوە شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئەمەریكا.
هەروەها، لەبارەی شەڕی ئۆكرایناوە ترەمپ رایگەیاندووە،زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، دەتوانێت نزیكەی دەستبەجێ كۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، ئەگەر بیەوێت، یان بەردەوام بێت لە شەڕكردن، كۆتاییهێنانی شەڕ ئێستا لەدەستی ئەودایە.