تیمێكی تایبەتمەند دەستیانكرد بەهەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی خەسفە

20 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
تیمی تایبەتمەندی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدان دەستیانكرد بەهەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی خەسفە لەباشوری موسڵ.
بەڕێوەبەرایەتی كاروبارو پاراستنی گۆڕەبەكۆمەڵەكان بڵاویكردوەتەوە، تیمی تایبەتمەندەكانیان لەبەشی كاروبارو پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەستیانكردوە بە كاری هەڵدانەوەی گۆڕی خەسفە كە گۆڕستانێكە ئەو قوربانیانەی تێدایە كە لەلایەن رێكخراوی چەكداریی داعشەوە لەكاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا شەهیدكراون و گەورەترین گۆڕە لەناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا.
هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتوە، ئەو پاشماوانەی دۆزراونەتەوە رادەستی بەشی پزیشكی دادوەری دەكرێن بۆ پشكنینی پێویست و تەواوكردنی رێكارەكانی پشكنین لەگەڵ خێزانی قوربانییەكان، پرۆسەكەش بەچوارچێوەیەكی یاسایی لەژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی بەڕێوەدەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group