نەوا-
بەهۆی هێرشی سەربازیی و گەمارۆكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كە برسێتی لێكەوتوەتەوە، بەردەوام دانیشتوانی ئەو شارە گیانلەدەستدەدەن.
لەوبارەیەوە مونیر بەریش بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەزە لەبارەی ژمارەی قوربانیان بەهۆی برسێتییەوە رایگەیاندوە، بەهۆی برسێتییەوە لە 24 كاتژمێری رابردودا 11 فەڵەستینی گیانیانلەدەستداوە، بەو پێیەش لەساڵی 2023ـەوە ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی برسێتیەوە لەغەزە گەیشتوەتە 251 كەس كە 108 یان منداڵن.
پێشتریش ئۆفیسی راگەیاندنی حكومەتی غەزە بڵاویكردبوەوە كە بە هۆی سیاسەتی برسێتییەوە كە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژ بەخەڵكی غەزە بەڕێوەدەبرێت، یەك ملیۆن و 200 هەزار منداڵ توشی بەدخۆراكی بون، ئەمەش بوەتە هۆكاری ئەوەی دۆخێكی كارەساتبار لە غەزە بەرپا ببێت.