ئەردۆغان: تا ئیسرائیل رانەگیرێت دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین كەموكوڕی تێدا دەبێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتی: تا ئەو كاتەی ئیسرائیل رانەگیرێت ئەو ئیرادەیەی كە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین خراوەتە گەڕ كەموكوڕی تێدا دەبێت.

ئەردۆغان لەمیانی وتارێكدا لە كۆڕبەندی بسفۆر رایگەیاند،  ئاشتی و ئاسایشی جیهانی شوێنی خۆیان لەگەڵ گۆماوی بێ كۆتایی جەنگ و ناسەقامگیری گۆڕیوە، ئەو سیستمەی كە سەركەوتوانی جەنگی جیهانی دوهەم دایانمەزراند ئێستا كارایی و متمانەیی خۆی لەدەستداوە.
ئەردۆغان وتیشی: لە غەزە برسێتی وەك چەكێكی كۆمەڵكوژ بەكار دەهێنرێت، سەرۆكی تۆڕی كۆمەڵكوژی ئیسرائیل نەیتوانی لە نەتەوە یەكگرتوەكان كەسێك بدۆزێتەوە كە گوێ بۆ هەڕەشەكانی رابگرێت و قسەی بۆ كورسییە بەتاڵەكان كرد ئەوانەی كە پرسی غەزە لە چوارچێوەی حەماسدا كورتدەكەنەوە بەرە بەرە لە راستیی بابەتەكە تێدەگەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group