عیراق تەنها لەماوەی دو ساڵدا نزیكەی ملیۆنێك داری لەدەستداوە

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی روانگەی سەوزی عیراق باس لەوەدەكات كە عیراق بەهۆی چەند هۆكارێكەوە ژمارەیەكی زۆر داری لەدەستداوەو داوای دەستبەجێ راگرتنی بڕینی دارەكان دەكات.
عومەر عەبدولەتیف ئەندامی روانگەی سەوزی عیراق رایگەیاندوە، لەماوەی دو ساڵی رابردودا عیراق نزیكەی یەك ملیۆن داری لەدەستداوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كە دیارترینیان وشكەساڵی و داربڕینی نایاسایی پەیوەست بە پڕۆژەكانە، هەروەها سوتاندنی باخەكان و ئامادەكردنیان بۆ دابەشكردنی وەك پارچە زەوی و چەند كارێكی دیكە بونەتە هۆی لەدەستدانی نزیكەی یەك ملیۆن دار لە عیراقدا.
جەختیشیكردۆتەوە، ئەم دیاردەیە كێشەیەكی گەورەو مەترسیدارە، عیراق ساڵانە پێویستی بە چاندنی نێوان 500 هەزار بۆ یەك ملیۆن دار هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی یەك ملیار دار لەساڵانی داهاتودا، پێویستە دەستبەجێ داربڕین رابگیرێت و داواشی لە وەزارەتی ژینگە كردوە گرنگی بەم بابەتە بدات و پۆلیسی ژینگە رابسپێرێت بۆ چاودێریكردنی سەرپێچییەكان.


 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group