لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا توركیا نزیكەی 7 هەزار كەسی لەسنورەكانی دەستگیركردوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
زەكی ئاكتورك وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: لەماوەی هەفتەیەكدا 312 كەس دەستگیركران كە دەیانویست بە رێگای نایاسایی سنورەكانیان ببەزێنن.
ئاكتورك راشیگەیاندوە، سوپای توركیا بەردەوامە لە ئۆپراسیۆن و هەڵمەتەكانی گەڕان و كێوماڵكردن لەماوەی هەفتەیەكدا 312 كەس دەستگیركراون كە دەیانویست بەڕێگای نایاسایی سنورەكانیان ببەزێنن، لەوانەش چواریان ئەندامی پەكەكە بون و 833 كەسیشیان پێشئەوەی سنور ببەزێنن رێگرییان لێكراوە.
وتیشی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لەكاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنور بەڕێگای نایاسایی دەستگیركراون گەیشتوەتە شەش هەزارو 989 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی رێگرییان لێكراوە سنور ببەزێنن گەیشتوەتە 51 هەزارو 141 كەس. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group