ئونروا: لە هەر سێ منداڵێك لە غەزە یەكێكیان خواردنی نەخواردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە لە هەر سێ منداڵێك یەكێكیان خواردنی نەخواردوە.
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: بەپێی هەڵسەنگاندنێكی خێرا لە غەزە لە هەر سێ منداڵێك یەكێكیان لەماوەی 24 كاتژمێردا خواردنی نەخواردوە.
راشیگەیاندوە: ئەو باجەی كە منداڵان لە غەزە بەهۆی شەڕەوە دەیدەن بەرگەی ناگیرێت، بۆیە پێویستە بەپەلە شەڕ لە غەزە بوەستێنرێت و ئیستا منداڵان پێویستیان بە وەستاندنی شەڕ هەیە، چونكە زۆربەی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ نیشانەكانی بەدخۆراكیان لەسەر دەركەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group