چەند پارچە زێڕێك لە شوێنەواری حەمامی فاتمەخان لەسلێمانی دۆزرایەوە

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
شوێنەواری حەمامی فاتمەخان لەسلێمانی كە مێژوی دروستكردنی بۆ نزیكەی 200 ساڵ لەمەوبەرو بۆ سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە، زیندودەكرێتەوە.
زریان حاجی سەرۆكی بەشی شوێنەوار لەزانكۆی سلێمانی بەفەرمانگەی میدیاو زانیاریی راگەیاندوە:  تیمێكی پیشەیی لەمامۆستایان و دەرچوانی بەشی شوێنەوار كەوتونەتە كاركردن لەپرۆژەكە كە زەوییەكی تەختە چەندین چینی قیرو كۆنكرێتی لەسەر بوە هەموی لابراوە تاكو حەمامەكە دەركەوتوەو كاریان لەسەر كردوە.
لەلایەن خۆشیەوە مەهدی جەلال شوێنەوارناس لەبارەی حەمامی فاتمەخانەوە رایگەیاندوە:  لەچاڵی یەكەمدا توانیویانە بگەن بە پاشماوەكانی دیواری حەمامەكە تائێستا نزیكەی 80 بۆ 90 رۆژ كاری هەڵكۆڵینیان تێدا كردوە، لەئەنجامی پشكنینێكی وردیشدا توانیویانە بگەنە تەواوی بەشەكانی كە لە سێ بەش پێكهاتوە: بەشی ساردی، بەشی گەرمی و بەشی ئاوگەرمكردن، هەروەها چەند پارچە زێڕێكی ئەو خاتونانەی كە لە كۆندا لەو حەمامە خۆیان شوشتوە دۆزراونەتەوە.
جێی ئاماژەیە فاتمەخان دایكی سلێمان پاشای بابان و خێزانی عەبدولڕەحمان پاشای بابان حەمامەكەی دروستكردوە، دوای تێپەڕینی 71 ساڵ لە لەكاركەوتنی و داپۆشینی بە خاك و خۆڵ هێشتا لەناو نەچوەو وەك شوێنەوارێكی بەرچاو بەدیاركەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group