لە هەولێر یەكەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی تایبەت بە وەرزش كرایەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی بەرپرسانی ئیداریی و وەرزشی شاری هەولێر، یەكەمین پێشەنگای  نێودەوڵەتی تایبەت بە وەرزش كراوەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لە پێداویستی و كەلوپەلی وەرزشی و تەواوكەرە خۆراكییەكانی لەخۆگرتوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان باسیلەوەشكردوە كە لە پێشەنگاكەدا پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بۆ یاری لەشجوانی و كینگ بۆكسێن و دەستشكێن بەڕێوەدەچێت، هیواشیخواستوە كە چالاكییەكان سود بە وەرزشوانانی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group