نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، نەناردنی موچە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە پاساوی سیاسی لەپشتەو ستەمكردنە لە خەڵكی كوردستان، چونكە هەرێمی كوردستان ئامادەیی نیشانداوە 120 ملیار دیناری دیكە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی ئەگەر پێش هەڵبژاردن بڕیاری خەرجكردنی موچەكەی بدایە، بەڵام بڕیارەكە نەدراوە.
رێباز حەملان باسی لەوەشكردوە، ئەوەی دەوترێت قەیرانی دارایی هەیە راست نیە، چونكە عیراق مانگانە هەشت ترلیۆن دینار بۆ موچەی وەزارەتەكانی خەرج دەكات، لەكاتێكدا كۆی موچەی هەرێمی كوردستان تەنها 960 ملیار دینارە.