پەرلەمانتارێكی دەمپارتی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان بنەمایەكی یاسایی و سیاسی ئامادە كردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەورۆز ئویسال پەرلەمانتاری دەمپارتی لەشرناخ رایگەیاند، پرۆسەیەكی گرنگ لەنێوان دەوڵەتی توركیاو كوردان بەڕێوەدەچێت، بەڵام گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)بەردەوامە.
ئویسال وتیشی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ چەكدانان رێگرییەكی بەرچاوی لە شەڕو روبەڕوبوونەوەی چەكداری كردوەو بنەمایەكی یاسایی و سیاسی ئامادە كردوە، ئەوەی ئێستا هەیە وەك قۆناغی دوەم پێناسە دەكرێت، ئەو هەنگاوانەشی دەنرێت بۆ بەرەوپێشچونی زیاتری پرۆسەكەیە، دەبێت دەوڵەت لەڕێگەی كۆمسیۆنەوە بەئەركی خۆی هەستێت و بەربەستەكان تێپەڕێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group