بانكی خوێن لەهەولێر: خوێنی تەندروست دەگەیەنینە ئەوانەی پێویستیانە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن لەهەولێر بڵاویكردوەتەوە، توانیویانە زیاتر لە یەك ملیۆن یەكەی خوێنی تەندروست و پشكنراو بگەیەننە نەخۆش و ئەوانەی بە هەر هۆكارێك پێویستیان بە خوێنە.
ئاماژەشیكردوە، ئامێرەكانیان لە بانكی خوێن سەرجەمیان بڕوانامەیان بۆ پشكنینی خوێن بەخش هەیەو بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتیەكان كاردەكەن، ئەو ئامێرانە بۆ هەر یەك ملیۆن خوێن بەخش كەسێك دەستنیشان دەكەن كە لەڕێگای خوێنەوە توشی هەوكردنی ڤایرۆسی بوە، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێكی لەوشێوەیەیان تۆمار نەكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن دڵنیاییشیداوە كە  ئەو خوێنەی پشكنینی بۆ دەكەن خوێنێكی تەندروستە، بەردەوامیش خوێنی فلتەر كراو و پشكنراو بۆ نەخۆشانی تالاسیمیاو توشبوانی شێرپەنجە دابین دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group