نێردەی تایبەتی UN: بۆ دڵنیابونمان چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق دەكەین

4 کاتژمێر پێش ئێستا

غولام ئیسحاق جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق رایگەیاند، چاودێری پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت دەكەن، پرۆسەكە بە تەواوەتی لەلایەن عیراقییەكانەوە بەڕێوەدەچێت و ئەوان تەنها چاودێری دەكەن تا دڵنیاببن لەبەڕێوەچونی پرۆسەكە لەچوارچێوەی دەستوری عیراق و یاساكانی هەڵبژاردندا.
رۆژی یەكشەممە لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچو، بڕیارە رۆژی سێشەممەش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت كە 7 هەزارو 743 كاندید كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group