بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2026 دەستبە ئامادەكارییەكان دەكات و تاقیكردنەوەی مورشیدی ئایینی ئەنجامدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەشیكردوە، لیژنەیەكی پسپۆڕو شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیكردنی تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی پرۆسەی حەج و تاقیكردنەوەكەش لەیەك كاتدا ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشیكردوە كە ئەمساڵ لە هەمو هەرێمی كوردستان زیاتر لە 400 مامۆستای ئایینی بە سیستمی ئەلكترۆنی داواكاریان بۆ مورشیدی ئایینی پرۆسەی حەج پێشكەشكردوە پێویستە هەر مامۆستایەك كۆنمرەی لەسەدا 75 بەدەستبهێنێت.