لە مەراسیمێكدا بەفەرمی بینای نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم كرایەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی مایكڵ ریگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حزبی و حكومی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی بەشێكی وڵاتان، بینای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەشاری هەولێر كرایەوە.
لە وتارێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا رەنگدانەوەی متمانەی ئەمریكایە بە هەرێمی كوردستان و ئارامی و سەقامگیریییەكەیەتی، خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا ئەم كردنەوەیەش پەیامی سەقامگیری و ئاشتییە لە هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە دۆناڵد ترەمپیش دەكەن بۆ دیاریكردنی مارك ساڤایە وەك نێردەی تایبەتیان بۆ عیراق.
پاشان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كونسوڵخانەی ئەمریكا وەك چیایەیەكە ئاماژەیەكی قوڵە بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا، لە چەندین قوناغدا هێزەكانی ئەمریكا شانبەشانی هەرێمی كوردستان وەستاون و هاوكاریی گەلی كوردستانیان كردوە تاكو ئەوەی كۆتاییان بە دیكتاتۆرییەتی عیراق هێنا، ئێمە هاوپەیمانی ئەمریكاین و شانازی پێوە دەكەین.
پاشان لەلایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بینای كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group