نەوا-
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماری 11 مانگی رابردوی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەراورد بەساڵی رابردو ژمارەی دۆسیە رەوانەكراوەكان بۆ دادگا زیادیكردوە.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 1/12 كۆی گشتی ئەو دۆسیانەی گەندەڵی كە رەوانەی دادگاكان كراون گەیشتوەتە 267 دۆسیە، ئەم ژمارەیە بەراورد بەساڵی رابردو نزیكەی 20 بۆ 25 دۆسیە زیادیكردوە.
ئەحمەد ئەنوەر راشیگەیاند، پرۆسەی دادگاییكردنەكان ئەمساڵ رێكخراوترو باشتر بەڕێوەچون، هێشتا ئاستەنگ هەیە لەوانە درێژی ماوەی دادگاییكردن و لاوازی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، هەروەها 7 هەزارو 795 فۆڕمی یەكەم بۆ ئەوانەی تازە پۆست وەردەگرن پڕكراوەتەوەو 728 فۆڕمی كۆتاییش بۆ ئەوانەی كۆتایی بە ئەركەكەیان هاتوە پڕكراوەتەوە.