نەوا-
گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لەمساڵدا میوانداریی دوو كۆنفرانسی گەورەی ئابوری دەكات كە ئامانجیان چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەولێرو بەغداو راكێشانی وەبەرهێنەری بیانییە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاماژەشیكردوە، كۆنفرانسی یەكەم كە ئاستێكی ناوخۆیی و هەرێمی هەیە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەسەر كێشە ئابوری و داراییەكانی نێوان هەولێرو بەغدایە، دوەمیش نێودەوڵەتی دەبێت و دەیانەوێت بازرگان و كۆمپانیا بیانییەكان لە نزیكەوە رەوشی هەرێمی كوردستان ببینن، یەكێك لە كۆنفرانسەكان لە ناوەڕاستی ئەمساڵ و ئەوەی دیكە لە مانگی ئەیلولدا بەڕێوە دەچن.