نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای سەردان و پشكنینی ئەو سەوزەو میوەیەی لەلایەن نوسینگەكانی عەلوی سلێمانییەوە دەخرێنە بازاڕەوە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە سەوزەو میوەدا گرتوە كە خاوەنەكانیان بەنیازبون بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بكەنەوە.
ئاماژەشكراوە، تەنها خورما یەك تۆن و 400 كیلۆ گرام دەستیبەسەردا گیراوەو ئەوانی تر بە سەدان كیلۆ گرام بون.
هەرلەوبارەیەوە هیوا ساڵح سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، هۆكاری سەرەكی خراپبونەكە بۆ عەمباركردن دەگەڕێتەوە، بۆیە بەشێكی زۆری سەوزەو میوەكان كەڕو هەڵدەهێنن و خراپ دەبن هەرلەبەر ئەوەشە كە شیاوی خواردن نامێنن و پێویستە لەناوببرێن، سەرجەم سەوزەو میوەكانیش لەناودەبرێن.