نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی یەك شەممەو دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا عیراق بڕی دیاریكراوی موچەی مانگی یەك بۆ هەرێم بنێریت.
راشیگەیاندوە، پاش گەیشتنی پارەكە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ لیستی موچە بڵاودەكاتەوەو هەوڵەكانیش بەو ئاڕاستەیەن تاكۆتایی هەفتە سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی یەك وەربگرن.
جێی ئاماژەیە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق.