نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، پێشتر زانیویانە كە نرخی كارەبا گران دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش خۆپیشاندانیان كردوەو داوایانكردوە قبوڵ نەكرێت، ئەوكاتە رێژەیەكی كەمی خەڵك لەگەڵیاندا بوە، ئێستاش كە نرخەكەی بوەتە سێ هێندە دەبێت هەمو هەوڵێك بدرێت كەمبكرێتەوە، چونكە تەنها هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن.
لەلایەن خۆشیەوە عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە نوسیویەتی، لە كەنەدا مانگی 11 تا مانگی 4 ئەگەر پارەش نەدەی كارەبا لەسەر كەس نابڕێت لەبەرئەوەی وەرزی سەرمایە، بەڵام لەشاری هەولێرو دهۆك هەزاران ماڵ تەنها بەهۆی ئەوەی پارەی كارەباكەیان مانگێك یا دوو سێ مانگ دواكەوتوە بەم زستانە كارەبایان لەسەر كوژێنراوەتەوە.