لێخۆشبون لە سزاكانی هاتوچۆ درێژ دەكرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئامادەكردنی درافتی كۆتایی ستراتیژییەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی پێكەوەژیان و بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی ئاشكرا كردو رایگەیاند،  یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم ستراتیژییە پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردنە لەكوردستان، لەمەودوا وشەی كەمینە بەكارنایەت و هەمو گروپە ئایینی و نەتەوەییەكان بە پێكهاتەكانی كوردستان ناودەبرێن، چونكە هەموان لە ماف و ئەركدا یەكسانن.
لەبەشێكی دیكەی كۆنفرانسەكەدا هێمن میرانی تیشكی خستە سەر لێخۆشبونی سزاكان و رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبونی 20% لەسزاكانی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان درێژ دەكرێتەوەو حكومەت پاڵپشتی ئەم پێشنیازە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group