نەوا-
بەرهەم ئەحمەد وتەبێژی پێشمەرگە كەمئەندامبوكانی سەنگەر لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: لەمانگی رابردوەوە موچەكانیان هاتوەو لای وەزارەتی داراییەو تائێستا لەبانكی هەرێمە، بەڵام موچەكانیان نادەنێ و دەستوەردان كراوە بۆ نەدانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیار بو موچەكەیان لە بانكی هەرێم پێبدرێت بەڵام پارەكەیان گەڕاندەوە، بۆیە داواكارن لەسەرجەم لایەنە حزبی و حكومییەكان مافەكانیان بۆ بگەڕێننەوە چونكە ئەوە قوتی خێزانەكانیانە.
وتەبێژی پێشمەرگە كەمئەندامبوكانی سەنگەر وتیشی: تاڕۆژی دووشەممە مۆڵەت دەدەنە حكومەت، ئەگەر موچەكانیان دابەش نەكەن هەڵوێستی جیاوازیان دەبێت، بۆیە داواكارن نەهێڵن بگاتە ئەو ئاستەی كە موچەی مانگی 10 ساڵی رابردویان بفەوتێت.