كاروان ئەنوەر: سەرجەم پلاتفۆڕمەكانی سلێمانی لەبەردەم هەڕەشەی داخستندان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا- 
كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم پەڕەو هەژمارو پلاتفۆڕمەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەبەردەم هێرشی ئەلكترۆنی و هەڕەشەی داخستندان، چونكە كێشەكان كێشەی تەكنیكی و كۆپی رایت و هەڕەمەكی نین، بەڵكو هێرشەكان لەلایەن كەسانی شارەزاوە دەكرێن و بەدیارییكراوی میدیاكانی سلێمانی دەكەنە ئامانج.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وتیشی: پێشتر چەندین كۆڕو سیمیناریان بۆ هۆشداری لەسەر هێرشی ئەلكترۆنی بۆ سەر میدیاو سۆشیالمیدیاكانی سلێمانی كردوەو چەندینجاریش داواكارییان بۆ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بەرزكردوەتەوە كە دەبێت حكومەت رێگری لەم جۆرە هێرشانە بكات و  ئاگاداریان بێت، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبوە.
ئەم لێدوانەی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لەكاتێكدایە كە دامەزراوەی میدیایی كەناڵ 8 بڵاویكردەوە كە لاپەڕەی كوردی/سۆرانی دامەزراوەكەیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەهۆی هێرشی ئەلكترۆنییەوە ناچالاك كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group