وەزارەتی پێشمەرگە داوایەك لە محەمەد شیاع سودانی دەكات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ 1ی ئازار بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دەوروبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پەلامارە تێكدەرانە هەوڵێكە بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخەكەو نانەوەی پشێوی زیاتر.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتی ئێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەكدارەكان دەكات، سنورێك بۆ ئەم دەستدرێژی و كردە دور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم كردەوەیە روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بكات، بەردەوامیدان بەم كردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت.