نەوا-
كۆمپانیای گەڵف كیستۆن لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەكی كاتی لە كێڵگەی شێخان راگرتووە و رێكاری پێویستی بۆ پاراستنی كارمەندانی كۆمپانیاكە گرتووەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، وەستاندنی بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا لەبەر رێوشوێنی خۆپاراستنە، ئەگەرنا بەهۆی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكەوە هیچ زیانێك بەر كێڵگە و سامانەكانی نەكەوتووە و بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكات.
لای خۆشیەوە، رۆژی شەممە كۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندبوو، بۆ خۆپارستن، بەرهەمهێنانی گازیان لە كێلگەی كۆرمۆر راگرتووە.
دوای هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە رۆژی شەممە، هێرشی ئێران دەستیپێكرد و دەیان جار بنكەی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی هەولێر و كۆنسووڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كراونەتە ئامانج و زۆربەی هێرشەكانیش شكستیان پێهێندراوە.