گەورەترین بڵاوكردنەوەی هێزە لە لایەن ئەمریكاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیندرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
براد كووپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا نوێترین زانیاری دەربارەی هێرشەكەیان بۆسەر ئێران ئاشكرا كرد و رایگەیاند ، زیاتر لە 50.000 سەرباز، 200 فڕۆكەی جەنگی و 2 كەشتیی فڕۆكەهەڵگر بەشدارن لەم ئۆپراسیۆنەدا كە ئەمەش گەورەترین بڵاوكردنەوەی هێزە لە لایەن ئەمریكاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی كەمتر لە 100 كاتژمێردا، زیاتر لە 2.000 ئامانجمان بە بەكارهێنانی زیاتر لە 2.000 مووشەك پێكاوە،هەروەها، بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەكار خراوە، سەدان مووشەكی بالیستی، سەكۆی هاویشتن و درۆنی ئێران لەناو براون.
براد كووپەر باسی لەوەشكرد، 17كەشتیی ئێرانی تێكشكێنراون و ژێردەریاییە سەرەكییەكەی ئێران بە تەواوی لەكار خراوە وتیشی، سەربازەكانیان لە قووڵایی ئێراندا ئۆپەراسیۆن دەكەن و هێزی ئاسمانیی ئەمریكا و ئیسرائیل پێكەوە ئاسمانی ئێران كۆنتڕۆڵ دەكەن.