نێچیرڤان بارزانی: برینەكانی ئەنفال تا ئێستاش لەجەستەی نیشتماندا ماون
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لە پەیامێكدا بەبۆنەی 38هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو تاوانە سامناكەی رژێمی پێشوی عیراق ئەنجامیدا كە زیاتر لە 182 هەزار منداڵ، ئافرەت، پیاو و گەنجی بێتاوانی كوردستانی تیایدا بونە قوربانی، ئەنفال تەنیا تاوانێك نەبو بەڵكو هەوڵی نەزۆكی سڕینەوەی تەواوی گەلێكی ئاشتیخواز بو كە برینەكانی تا ئێستاش لەجەستەی نیشتماندا ماون.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، لەم یادەدا بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق دوپاتدەكەنەوە كە بەرپرسیاریەتیی حكومەتی فیدراڵیی عیراقە قەرەبوی مادی و مەعنەویی كەسوكاری قوربانییان بكاتەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئەنفال وەك جینۆساید بناسرێت، وەك ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانییش لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی روفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخی ناكەن و هەرچی لە توانادا بێت دەبێ خزمەتی زیاتر بە كەسوكاری ئەنفالكراوان بكرێت.