مەسرور بارزانی: دەستكەوتەكان بەئاسانی بەدەستنەهاتون و كەسیش خێری پێ نەكردوین

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفال یەكێكە لە دڕندانەترین شاڵاوەكانی پاكتاوی نەژادی و جێنۆساید بون كە لەلایەن رژێمی پێشوی عیراق لە دژی گەلی كوردستان ئەنجامدرا ئەم جێنۆسایدو كۆمەڵكوژییانە پێویستە هەمیشە لە یادماندا بمێنن و نەوەكانیان بزانن كە دەستكەوتەكانی ئێستایان بە ئاسانی بەدەست نەهاتون و كەسیش خێری پێ نەكردون، بەڵكو بەرهەمی خەبات و خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی كوردستانە.
مەسرور بارزانی جەختیكردوەتەوە كە پێویستە حكومەتی عێراق بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستوریی خۆی جێبەجێ بكات و بەشێوەیەكی شایان قەرەبوی بنەماڵەو كەسوكاری ئەو شەهیدو ئەنفالكراوانەی كوردستان بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group