ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی: كێشەمان لەگەڵ یەكێتی و سەرۆك كۆمارەكەیدا نیە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەلی حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەو دۆخەی لە بەغدا لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هاتە ئاراوە، هەنگاوەكانی كۆبونەوەی و رێككەوتنی پارتی و یەكێتیش گۆڕانكاریان بەسەدا دێت، دۆخی ناوچەكەش كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت.
عەلی حسێن وتیشی: پارتی لە بەغدا نەكشاوەتەوە بەڵكو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی داوای لە هەردوو فراكسیۆنی پەرلەمان و حكومەت كرد بۆ راوێژو هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بگەڕێنەوە هەولێرو بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردو كوردستانیش لە كوێ بێت بارزانی بەو ئاڕاستەیە بڕیار دەدات.
عەلی حسێن راشیگەیاند: كێشەی ئەوان لەگەڵ نزار ئامێدیی هیچ كەسێكی دیكە نیە، تەنانەت كێشەیان لەگەڵ یەكێتیش نیە وەك حزبێكی سیاسی، كێشەیان لەسەر بنەمایەكی سیاسییە كە لەدوای 2003لە عیراقدا چەسپاوە.