مەسرور بارزانی سەردانی توركیا دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەگوێرەی راگەیەنراوێك، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەو سەردانەدا لە كۆشكی دۆڵەمە باهچە لەشاری ئیستانبوڵ  لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە  كۆدەبێتەوە.
ئەوەش راگەیەنراوە كە لەكۆبونەوەكاندا جیا لە گفتوگۆكردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی بارودۆخی گشتی عیراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group