هەرێم و بەغدا چوار خاڵی سیستمی ئەسیكۆدایان ماوە لەسەری رێكبكەون

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لە بارەی جبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لەسەر 14 خاڵ رێككەوتون و تەنها چوار خاڵ ماوە كە رێككەوتنی لەسەر نەكراوە.
نەوزاد غەفور بە كەناڵ 8ی راگەیاندوە، ئەو چوار خاڵەی كە ماوەتەوە تێبینی و بۆچونی جیاوازیان لەسەر هەیە، بڕیارە لە داهاتودا لە ئەنجومەنی وزاری ئابوری یەكلایبكرێتەوە، هەروەها بەغداد چوار مانگی دیاریكردوە بۆ جێبەجێكردنی ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group