ڤەگێر ئەحمەد سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نوێكردنەوەی سیاسەتی دابینكردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونسێف پڕۆژەیەكی نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەواو مۆدێرنكردنی سیستمی ئاو دەستپێدەكات كە ئامانجی گواستنەوەی كەرتی ئاوە لە قۆناغی كلاسیكییەوە بۆ دیجیتاڵی.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئەوەشی باسكردوە، پڕۆژەكەیان دەستیپێكردوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێچوی خەمڵێنراوی زیاتر لە 78 ملیۆن دینارە، هەروەها سیاسەتی ئێستای ئاو هی ساڵی 2010ـەو پێویستی بە گۆڕانكاری هەیە، چونكە فراوانبونی شارو گۆڕانكارییە دیموگرافییەكان فشاری زۆریان خستوەتە سەر تۆڕەكان و گۆڕانی كەشوهەوا، كەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوییش مەترسییەكی جددیی دروستكردوە.