ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی لاوازبونی كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ لەسەر كەش و بەرگەهەوای ناوچەكان و چالاكبونی نزمە پاڵەپەستۆیەك لەدەریای سورەوە لە رۆژی یەكشەممەوە 10/5 پلەكانی گەرما بەرزبونەوەیەكی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، لە رۆژی دووشەممەوە 11/5 كاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمە زیاتر هەڵدەكشێت و لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەی گەرمی چەند پلەیەك بۆ سەروو 30 پلەی سەدی بەرزدەبنەوەو لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیانیش نزیك دەبێتەوە لە 40 پلەی سەدی و كەشی گەرمی هاوینەیی دەستپێدەكات.