تائێستا وەزارەتی دارایی رونكردنەوەی لەسەر دابەشنەكردنی موچە بڵاونەكردوەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
لەدوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، تاپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26/5 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان هیچ رونكردنەوەیەكی لەسەر هۆكاری دابەشنەكردنی موچە بڵاونەكردوەتەوە.
فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش لەچاوەڕوانیدان بڕیاری دابەشكردنی موچەو بڵاوكردنەوەی لیستی دابەشكردنی موچەكانیان بڵاوبكرێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان ئاماژە بەوەكرابو كە لە رۆژانی جەژنیشدا دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت. 
دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە بڕی 50 ملیار دیناریان وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی كاش خستوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group