نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەكرێت.
هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەی غازی كردووە باسی لەوەكردوە، بەپێی ماددەی (4) لە ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری قەدەغەكردنی گواستنەوەی غاز بە ڕۆژ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەكە لە ڕێكەوتی 1ی حوزەیرانی 2026 دەست پێدەكات و تاوەكو 1ی تشرینی یەكەمی 2026 بەردەوام دەبێت.
هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییەكە هۆكاری دەركردنی ئەم بڕیارەی بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بەدووربوون لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە وەرزی گەرمادا گەڕاندووەتەوە.
هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردووەتەوە كە هەر ئۆتۆمبێلێك بە ڕۆژ كاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات، ڕێكاری توندی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.